به‌هۆی بۆردوومانه‌وه‌ ئاگر له‌ گوندی گه‌ڵاڵه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-

به‌هۆی بۆردوومانكردنه‌وه‌ ئاگر له‌ گوندی گه‌ڵاڵه‌ی‌ سنووری‌ قه‌زای‌ ماوه‌ت كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ‌ نه‌كراوه‌.

شه‌وی‌ رابردوو چه‌ند جارێك به‌ فڕۆكه‌ كه‌ پێده‌چێت فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ توركیا بێت، بۆردوومانی سنوری گوندی گه‌ڵاڵه‌ كرا و هه‌رچه‌نده‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام  به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌چه‌ن شاخێكی گونده‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌ و له‌ترسی هه‌بونی بۆردوومانی دووباره‌ كه‌س نه‌چووه‌ بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت له‌وباره‌وه‌ وتی‌: "شه‌وی رابردوو بۆردوومانی گوندی گه‌ڵاڵه‌ له‌ سنووری قه‌زای ماوه‌ت كرا و، به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه‌.

وتیشی، "ئاگره‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنین".

قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت راشیگه‌یاند كه‌ بۆردوومانه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.


AM:10:51:27/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت