كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سوك، سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 28- 7- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێت به ( 1 – 2 ) پله‌ی سیلیزی به‌راورد له تۆماركراوی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 42
سلێمانی : 40
دهۆك : 41
كه‌ركوك : 44
هه‌ڵه‌بجه : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمه‌ران : 32
گه‌رمیان : 44
AM:10:05:27/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت