میدیای یه‌كێتی: شه‌وی رابردوو ته‌قه له ماڵی كادیرێكمان له كه‌ركوك كرا
محه‌مه‌د دووشیوانی كادری پێشكه‌وتوو و ئه‌ندام پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
وێستگه‌نیوز-
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه شه‌وی رابردوو ته‌قه له ماڵی كادیرێكیان له شاری كه‌ركوك كرا و زیانی گیانی نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2024 میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له كه‌ركوك ته‌قه له ماڵی كادرێكی یه‌كێتی كرا و ڕوداوه‌كه‌ش زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
كه‌ناڵی كوردسات نیوزی یه‌كێتی له زاری محه‌مه‌د دووشیوانی كادری پێشكه‌وتوو و ئه‌ندام پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قه له ماڵه‌كه‌ی كراوه له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ی شاری كه‌ركوك، به‌ڵام ھیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه".
محه‌مه‌د دووشیوانی وتووشیه‌تی: دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌كه له ماڵه‌كه‌ی ئۆتۆمبێلێك به‌جێماوه و خاوه‌نی نییه".
پێشتریش محه‌مه‌د كه‌مال، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2024 له دووشوێنی جیاوازه‌وه به قه‌ناسه و ده‌ستڕێژ ته‌قه له باره‌گاكه‌مان كراوه و پاسه‌وانه‌كانی ئێمه‌ش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه شه‌ڕ رووی داوه".
محه‌مه‌د كه‌مال ده‌شڵێت: "ئامانجی ته‌قه‌كه‌ره‌كان گرتنی خاڵێكی پاسه‌وانی باره‌گاكه بووه كه یه‌كه‌مجار ته‌قه له‌وێ كراوه و دواتر بێنه نێو لقه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بكه‌ن".
به‌رپرسی لقی سێ پارتی باسی له‌وه‌شكردووه كه "رووداوه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام پێشهاتێكی خراپه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له بابه‌ته‌كه بكرێت".
هاوكات زاری ئارام جه‌باری، كارگێڕی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان وتوویه‌تی: "له ئاراسته‌ی پشتی باره‌گای لقی 3وه ده‌ستڕێژی گولـله له باره‌گاكه‌مان كراوه، پاسه‌وانه‌كانی باره‌گا ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی نه‌بووه".
كارگێڕه‌كه‌ی لقی 3ی پارتی راشیگه‌یاندووه كه "ته‌قه‌كه‌ره‌كان پیاده بوون و دوای ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی 3 هه‌ڵاتوون. دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منیی هاتن بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن و وردبینی له كامێراكانی چاودێری ده‌كه‌ن".
AM:09:45:27/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت