به‌رپرسی لقی سێی پارتی: له دوو شوێنه‌وه ته‌قه له باره‌گاكه‌مان كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ته‌قه له باره‌گای لقه‌كه‌یان له كه‌ركوك كراوه و له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گاكه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌مال، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ی وت كه "له‌نزیك باره‌گای لقمان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2024 له دووشوێنی جیاوازه‌وه به قه‌ناسه و ده‌ستڕێژ ته‌قه له باره‌گاكه‌مان كراوه و پاسه‌وانه‌كانی ئێمه‌ش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه شه‌ڕ رووی داوه".
محه‌مه‌د كه‌مال ده‌شڵێت: "ئامانجی ته‌قه‌كه‌ره‌كان گرتنی خاڵێكی پاسه‌وانی باره‌گاكه بووه كه یه‌كه‌مجار ته‌قه له‌وێ كراوه و دواتر بێنه نێو لقه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بكه‌ن".
به‌رپرسی لقی سێ پارتی باسی له‌وه‌شكردووه كه "رووداوه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام پێشهاتێكی خراپه و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له بابه‌ته‌كه بكرێت".
هاوكات كه‌ناڵی رووداو له زاری ئارام جه‌باری، كارگێڕی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "له ئاراسته‌ی پشتی باره‌گای لقی 3وه ده‌ستڕێژی گولـله له باره‌گاكه‌مان كراوه، پاسه‌وانه‌كانی باره‌گا ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی نه‌بووه".
كارگێڕه‌كه‌ی لقی 3ی پارتی راشیگه‌یاندووه كه "ته‌قه‌كه‌ره‌كان پیاده بوون و دوای ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی 3 هه‌ڵاتوون. دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منیی هاتن بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن و وردبینی له كامێراكانی چاودێری ده‌كه‌ن".
AM:08:28:27/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت