له‌ خانویه‌كی چۆڵی هه‌ولێر ته‌رمی پیاوێك دۆزرایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی ته‌رمی پیاوێك له‌ خانویه‌كێ چۆڵ له‌ گه‌ره‌كی مناره‌-ی شاره‌ هه‌ولێر به‌هۆی بۆنه‌كه‌یه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

په‌یامنێری وێستگه‌ نیوز له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: کاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، تەرمی پیاوێک بە ناوی کاکی عەبدوڵا لە خانویەکی چۆڵ لە گەڕەکی منارەی چۆڵی دۆزرایەوە. 

وتیشی: ناوبراو پیشەی قەساب بووە و تەمەنی 56 ساڵ بووەو خاوەنی 11 منداڵ بووە بەڵام لەگەڵیان نەژیاوە هەر لەو شوێنه‌ چۆڵه‌دا ماوه‌ته‌وه‌. 

به‌پێی زنیارییه‌كان ئەمڕۆ بەهۆی بۆنی تەرمەکەی خەڵکی پێی زانیوە و پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوەو کاتژمێر 6 تەرمەکەی براوه‌تە پزیشکی دادی هەولێر.


PM:08:26:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت