گه‌نجێك له‌ ئاوی زێی گەورە خنكا


وێستگه‌ نیوزـ

نزیک کاتژمێر چواری دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هه‌ینی کەسێک بەمەبەستی مەلەکردن هاتۆتە زێی گەورە لە ناوچه‌ی ئەبوشیتە نزیک گوێر، به‌ڵام لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە. 

ئەمڕۆ هەینی‌، چوار حاڵەتی‌ خنکان لە هەرێمی‌ کوردستان تۆمارکراوە، یەکەمیان لە بەنداوی‌ خاسەی‌ کەرکوک گەنجێک بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ خنکا، دووەمیان ژنێکە لە زێی‌ بچوک لە سنووری‌ ئاغجەلەر خنکاوە، سێیەمیان پیاوێکی‌ تەمەن 55 ساڵە لە سنووری‌ زاخۆ خنکاوە، چوارەمیشان ئەم گەنجەیە کە لە زێی‌ گەورەدا.

گه‌نجه‌ خنکاوەكه‌ی زێی گه‌وره‌ ناوی ئەحمەد محەمەد-ه‌ و تەمەنی 30 ساڵه‌، گه‌نجه‌كه‌ دانیشتووی گەڕەکی حەی شورتەی شاری هەولێرە، دواتر تەرمەکەی لەلایەن بەرگریی شارستانییەوە دۆزرایەوە.

بەپێی‌ ئه‌و زیانیارییانه‌كه‌ی كه‌ به‌رده‌سته‌، تەنیا ئەمساڵ هەشت کەس لە زێی‌ گەورەدا خنکاون و لە ماوەی نزیکەی شەش مانگی ئەمساڵیشدا 40 حاڵەتی خنکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکان تۆمار کراون، لەماوەی 25 رۆژی رابردووشدا 11 رووداوی خنکان تۆماركراون کە کۆی گشتی حاڵەتەکانی خنکانی گەیاندووە بە 51 حاڵەت و بەم چوار حاڵەتەی‌ ئەمڕۆشەوە گەیشتووە بە 55 حاڵەتی‌ خنکان.


PM:07:05:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت