دهیان براوهی خهڵاتی نۆبڵ پهیامێكیان بڵاوكردهوهو داوای ئازادكردنی ئۆجالان دهكهن
وێستگه نیوزـ
دهیان براوەی خەڵاتی جیهانی نۆبڵ لە دژی گۆشەگیریی توندی سەر ئیمرالی نامەیان بۆ چەند دەزگا و ناوەندێکی نێودەوڵەتی نارد و داوایانکرد، بۆ پاراستنی مافەکانی ڕێبەر ئۆجالان، ئەرکی خۆیان پێکبهێنن و دهڵێن: تاکە ڕێگا بۆ ئاشتیی لە نێوان گەلی تورک و کورد ئازادكردنی ئۆجالان-ه
ماڵپهری
derstandard ناو و ناوەڕۆکی پەیامی 69 براوەی نۆبڵ-ی بڵاوکردەوە، کە باس له بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان دهكات و، پەیامیان بۆ کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا و کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردوه.
پهیامهكه لەلایەن کاریانا وێستەرهایم، مامۆستای بەشی دەروونناسی زانکۆی بێرگن نێردراوە و تێیدا داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و دەستپێکردنەوەی و دانوستانەکان كراوه کە ڕاگیراون، هاوكات براوهكانی خەڵاتی نۆبڵ نیگەرانیان لە بارودۆخی دەستبەسەرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دهربریووه و ئاماژهیان بهوهداوه كه ئەمە یەکەم پهیام نییە سەبارەت بە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیی دیکە لە تورکیا نووسرابێت.
له پهیامهكهدا ئاماژە بەوە کراوە کە 30 ڕاپۆرت سەبارەت بە سەردانەکەی ئیمرالی نووسراوە، بهڵام ڕوون نییە ئەم سەردان و ڕاپۆرتانە چ کاریگەرییەکیان لەسەر دۆخی تەندروستی و وەرگرتنی زانیاریی لە بارەی ئۆجالان هەیە، بۆ نموونە سی پی تی لە ئەیلوولی 2022 ڕایگەیاند، کە سەردانی زیندانەکەی کردووە، بەڵام لە کۆبونەوەی دواتر لەگەڵ پارێزەران هیچ زانیارییەکی سەبارەت بەو سەردانە نەداوە.
پهیامهكهی ئهم 69 براوهیهی خهڵاتی نۆبڵ جهختی لهوه كردوهتهوه كه تاکە ڕێگا بۆ ئاشتیی لە نێوان گەلی تورک و کورددا، ئازادکردنی ئۆجالان لە ئیمرالی و دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاگیراوەکانه، وتوشیانە، خەڵکی جیهان ئاشتیی و داهاتوویەکی ئارامییان دەوێت، ئێمەش بەشدار و پشتیوانی خواستەکانیان دەبین.
ناوی ئەو براوانە نۆبڵ کە واژۆی نامەکەیان کردووە بەمشێوەیەیە:
جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی 1997
پیتەر ئاگری، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی 2003
تۆماس ڕ.چێک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی 1989
مارتن چالفی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی 2008
ئارۆن سیچانۆڤەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئیسرائیل، 2004
یۆهان دیزنهۆفەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی 1988
گێرهارد ئێرتل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی 2007
یواکیم فرانک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/ئەڵمانیا، 2017
واڵتەر جیلبێرت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی 1980
ئالان هیگەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی 2000
ڕیچارد هێندێرسۆن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، بەریتانیا، ساڵی 2017
ڕۆبێرت هوبەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی 1988
مارتن کارپلۆس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی 2013
ڕۆجەر دی کۆرنبێرگ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، 2006
یوان تی لی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ژاپۆن، ساڵی 1986
مایکل لیڤیت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/ئیسرائیل/بەریتانیا، ساڵی 2013
هارتموت میشێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەڵمانیا، ساڵی 1988
پاوڵ ئێڵ مۆدریچ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، ساڵی 2015
جۆن سی پۆلانی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، کەنەدا، ساڵی 1986
ژان پیێر سۆڤاج، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، فەرەنسا، ساڵی 2016
ڕیچارد ئاڕ شرۆک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا، 2005
سێر جەیمس فرایزەر ستۆدارت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی 2016
ئاریە وارشێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، ئیسرائیل، ساڵی 2013
سێر ئۆلیڤەر هارت، براوەی خەڵاتی ئابووری نۆبڵ، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی 2016
فین ئی.کیدلاند، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، نەرویج، 2004
ئێریک ئێس ماسکین، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، ئەمریکا، 2007
ئێدمۆند ئێس فێڵپس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری، ئەمریکا، 2006
جەی ئێم کۆتزی، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، ئەفریقای باشوور، 2003
ئێلفرید جێلینێک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، نەمسا، 2004
هێرتا مۆلەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، ئەڵمانیا، 2009
ئۆرهان پاموک، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، تورکیە، 2006
وۆلی سۆینکا، براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب، نەیجیریا، ساڵی 1986
هارڤی جەی ئاڵتەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی 2020
ئەندرۆ ز فایەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، 2006
هـ.ڕۆبەرت هۆرڤیتز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، 2002
تیم هانت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا، ساڵی 2001
لویس جەی ئیگنارۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی 1988
باری جەی مارشال، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئوسترالیا، 2005
ئاردێم پاتاپۆتیان، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، لوبنان/ئەمریکا، 2021
سێر پیتەر جەی ڕاتکلیف، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا، ساڵی 2019
چارڵز ئێم ڕایس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی 2020
سێر ڕیچارد جەی ڕۆبەرتس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا/بەریتانیا، ساڵی 1993
مایکل ڕۆسباش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، ئەمریکا، ساڵی 2017
گرێگ ئێڵ سێمێنزا، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی لە ئەمریکا، ساڵی 2019
جاک دبلیو شۆستاک، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، بەریتانیا/ئەمریکا، 2009
مایرێد کۆریگان-ماگوایر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئێرلەندا، 1976
شیرین عیبادی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ئەمریکا، ساڵی 2003
ئەدۆلفۆ پێرێز ئێسکیڤێل، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەرجەنتین، ساڵی 1980
دیمیتری موراتۆڤ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ڕووسیا، ساڵی 2021
ئۆسکار ئاریاس سانچێز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کۆستاریکا، ساڵی 1987
کایلاش ساتیارتی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیندستان، ساڵی 2014
ڕیگۆبێرتا مێنچو توم، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، گواتیمالا، 1992
جۆدی ویلیامز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، ئەمریکا، ساڵی 1997
باری کلارک باریش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی 2017
ج.جۆرج بێدنۆرز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەڵمانیا، ساڵی 1987
ستیڤن چو، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی 1997
ئەلبێرت فێرت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، فەرەنسا، 2007
شێڵدۆن گلاشۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی 1979
دەیڤید جەی گڕۆس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، 2004
سێرج هارۆش، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، فەرەنسا، ساڵی 2012
جیراردوس ‘ت هوفت، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە هۆڵەندا، ساڵی 1999
تاکاکی کاجیتا، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ژاپۆن، ساڵی 2015
فێرێنک کراوس، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، نەمسا، ساڵی 2023
جۆن سی.مازەر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، 2006
میشێل مایۆر، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، سویسرا، ساڵی 2019
کۆنستنتین نۆڤۆسێلۆڤ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، بەریتانیا، ساڵی 2010
جۆرجۆ پاریسی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئیتاڵیا، ساڵی 2021
ڕۆجەر پێنڕۆز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، بەریتانیا، ساڵی 2020
ڕۆبێرت وودرو ویلسۆن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا لە ئەمریکا، ساڵی 1978
دەیڤید جەی واینلاند، براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا، ئەمریکا، ساڵی 2012
PM:04:52:26/07/2024
ئهم بابهته 1024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت