توركیا ده‌ستوه‌ردان له دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك ده‌كات
وێستگه‌نیوزـ
كه‌ناڵی فه‌رمی "TRT"ی توركی، رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی ته‌موزی 2024، رایگه‌یاند: "به‌هۆی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی توركیاوه، توركمانه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك، دوای 100 ساڵ، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات".
كه‌ناڵه‌كه له زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه توركییه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌وڵه‌كانی دیپلۆماسییه‌تی توركیا، وایكرد كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك رێكبكه‌ون"، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كه دیاری بكات.
به گوێره‌ی وته‌كانی كه‌ناڵه‌كه بێت: "توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ رێككه‌وتنێك خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تیایدا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به نۆره بێت و هه‌ر جاره‌ی بۆ پێكهاته‌یه‌كی پارێزگاكه بێت، دواجار له‌و هه‌وڵه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بوو".
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له ناوخۆیاندا ده‌ستاوده‌ست ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كه‌ی توركیا ده‌ڵێت: "هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دوای سه‌د ساڵ، توركمانێك له پارێزگای كه‌ركوك، گه‌شته لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات".
كه‌ناڵه‌كه جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، "به گوێره‌ی سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا، یه‌كێك له به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وه‌یه مۆڵه‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان نه‌درێت له كه‌ركوك بوونیان هه‌بێت".
ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایه‌نی باسه، ئه‌وه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه نه‌كراوه.
له‌م باره‌یه‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له میانه‌ی پێشوازیكردنی له ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب له ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك، جه‌ختی له گرنگی ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی كه‌ركوك كردووه‌ته‌وه، به رێككه‌وتن له نێوان نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی شاره‌كه.
سودانی له دیداره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه: "به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی پارێزگاكه، پێویسته هه‌موان به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ریان هه‌بێت و هیچ پێكهاته‌یه‌ك له دروستكردنی بڕیاردا په‌راوێز نه‌خرێت".
PM:03:26:26/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت