شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی پارێزگاری سلێمانی له سه‌رده‌می به‌عس كۆچی دوایی كرد
شێخ جەعفەر بەرزنجی
وێستگه‌نیوزـ
شێخ جەعفەر بەرزنجی، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی لە سەردەمی بەعس، لە وڵاتی ئوردن له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
بەپێی زانیارییەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 26ی ته‌مموزی 2024، شێخ جەعفەر بەزرنجی، پارێزگاری پێشوتری سلێمانی لە سەردەمی رژێمی بەعس، لە وڵاتی ئوردن له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شێخ جەعفەر بەرزنجی، لە ساڵی 1980 لەدوای ئەرشەد زێباری، كرایە پارێزگاری سلێمانی تا ساڵی 1990، سەردەمەكەی ئەو بەڕەشترین و تۆقێنەرترین و پڕ لەكوشتارترین 10 ساڵی شاری سلێمانی و سنووری ئەم پارێزگایە دادەنرێت.
شێخ جەعفەر، ساڵی 1938 لە ناوچەی قادركەرەم لەدایكبوە و له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له وڵاتی ئوردن كۆچی دوایی كرد.
PM:02:37:26/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت