پۆلیسی سلێمانی: دایک و کچێک به‌تۆمه‌تی كوشتنی پیاوێك ده‌ستگیركران


وێستگه‌نیوزـ

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی پیاوێك به‌ چه‌قۆ، كچ و دایكێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

پۆلیسی سلێمانی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ته‌مموزی 2024، رایگه‌یاند: دوای ئەوەی شەوی رابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕو دەماقاڵێی، لەئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.

به‌ وته‌ی پۆلیسی سلێمانی، دوای گەیشتنی هێزەکانیان بۆ شوێنی رووداوەکەو ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ن، ع، م - أ، ج، م) کە دایک و کچن، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.


PM:01:53:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت