سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ نێچبرڤان بارزانی سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات

‌نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێم

وێستگه‌نیوزـ

نێچیرڤان بارزانی، سەردانی فەڕەنسا دەکات و بەشدایی رێوڕەسمەکانى کردنەوەى یارییەکانى ئۆڵۆمپیاد دەکات.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ هەینى 26ی تەمموزی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر بانگێشتى ئیمانیۆل ماکرۆن دەگاتە پاریسى پایتەختى فەڕەسنا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەسەردانەکە بەشداریکردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستانە لە رێوڕەسمەکانى کردنەوەى یارییەکانى ئۆڵۆمپیادی پاریس.

دوایین سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ فەڕەنسا لەمانگى تشرینى دووەمى ساڵى رابردوو بوو لەگەڵ سەرۆکى فەڕەنسا و گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتەکۆبوەوەو دواى کۆبوونەوەکە سەرۆکى فەڕەنسا رایگەیاند، یەکگرتوویی و سەروەرى خاکى عێراق بۆ وڵاتەکەى بابەتێکى گرنگەو کۆبوونەوەکانیان لەوچوارچێوەیەدابووە.


AM:11:22:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت