كه‌شناسی فێنكترین ناوچه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی ئاشكراكرد


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك له‌ هه‌وادا، هه‌روه‌ك فێنكترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی ئاشكراكردووه‌ كه‌ حاجی ئۆمه‌رانه‌ و به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی سیلیزی 29 پله‌یه‌. 

به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتى کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئه‌وه‌شی وتووه‌، سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 27ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لەهەوادا، ده‌شڵێت، پله‌كانی گه‌رما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42  

سلێمانی: 40  

دهۆک: 40  

کەرکوک: 44

هەڵەبجە: 41 

زاخۆ: 41  

سۆران: 39

حاجی ئۆمەران: 29

گەرمیان: 44


AM:10:50:26/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 6544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت