كه‌شناسێكی كورد: سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما له‌م شوێنانه‌ نزم ده‌بنه‌وه‌


وێستگه‌نیوزـ

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند، سبه‌ینێ هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی هه‌ست به‌ كه‌شێكی فێنك ده‌كرێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زا له‌ بواری كه‌شناسی به‌ وێستگه‌نیوزی راگەیاند، لە رۆژی هەینی 26ی تەمموزی 2024، پلەکانی گەرما نزم بونەوە تۆمار دەکەن بەپێی ناوچەکان.

باسی له‌وه‌شكرد، لە ناوچەشاخاوییەکان زیاتر هەست بەفێنکی دەکرێت، هەروەها لە ناوچەکانی وەک سلێمانی، ئیدارەی سۆران، دهۆک و زاخۆ و دەوروبەریان پله‌كانی گه‌رما دێتە خوار 40 پلەی سەدەی.

"بەڵام ئەم نزم بوونەوەی پله‌ی گه‌رمایه‌ تارادەیەک کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، کەرکوک و خانەقین نابێت و پلەکانی گەرما بەبەرزی دەمێنیتەوە"، پشتیوان ئیبراهیم وای وت.


PM:11:32:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت