شوێنی دابەشکردنی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی خانەنشینان دیاری کرا


وێستگه‌نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم میكانیزمی دابه‌شكردنی فۆڕمی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر خانه‌نشینان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، له‌و بنكانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت كه‌ مووچه‌كانیانی لێوه‌رده‌گرن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوریی، تیایدا هاتووه‌، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە رێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.

میكانیزمی دابه‌شكردنی  فۆڕمه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:
1- لە رۆژی دووشەممە 29ی ته‌مموزی 2024، فۆڕمەکان لەبانکەکان دابەش دەکرێت. 

2- تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون. 

3- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند بوبن لە وەرگرتنی زەوی.

4- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە رێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شارو شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە. 


PM:10:13:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 6876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت