بافڵ تاڵه‌بانی بۆ فه‌رمانده‌ی كۆماندۆ: دەستێكی پۆڵایین بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان


وێستگه‌نیوزـ

بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سه‌ردانیدا بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆ رایگه‌یاند، ژیان و ئارامیی خەڵكەكەمان لەسەروو هەمووشتێكەوەیە، بۆیە پێویستە دەستێكی پۆڵایین بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان و هیچ بوارێك بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەكەمان مەهێڵنەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، تیایدا هاتووه‌، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد و لەلایەن دیار عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ و ژمارەیەك لە ئەفسەرانەوە پێشوازیلێكرا.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لەكۆبوونەوەدا فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ نەخشەڕێگا و هەنگاوی داهاتووی هێزەكانی لە راپۆرتێكدا روونكردنەوە و جەختی لە رێكخستن و بەهێزتركردنی توانا سەربازییەكان كردەوە تا بەهەمووشێوەیەك ئامادەی پاراستنی كوردستان و ژیانی خەڵكەكەی بن.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی، "ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی كوردستان"، له‌و باره‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانی راشیگەیاند، "ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئێوەیە هاوشانی هێزە ئەمنییەكانیتری كوردستان لە هەوڵەكانتان بۆ چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشی كوردستان بەردەوامبن، فراوانكردنی هاوكاری و هەماهەنگییەكانیشتان فاكتەری بەهێزی و سەركەوتنتانە".

بافڵ تاڵه‌بانی وتیشی: "ژیان و ئارامیی خەڵكەكەمان لەسەروو هەمووشتێكەوەیە، بۆیە پێویستە دەستێكی پۆڵایین بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی یاساشكێنان و هیچ بوارێك بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمەكەمان مەهێڵنەوە".


PM:09:13:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت