ئه‌نجومه‌نی راژه‌ له‌ باره‌ی دامه‌زراندنه‌وه‌ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات


وێستگه‌نیوزـ

ئەنجومەنی راژەی گشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە پێویستییان بە راژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و سێ یەكەمەكان، نووسراوێک ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان دەكات.

لەسەر داواكاریی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی، رۆژی 21ی ته‌مموزی 2024، ئەنجومەنی راژەی گشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان كردووە و داوای زانیاریی سەبارەت بە پێویستیی وەزارەتەكان بە راژەی هەڵگرانی  بڕوانامەی باڵا و سێ یەكەمەكانی زانكۆكان بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو دەكات، مەبەستەكە میلاكات و دامەزراندنە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی بە نووسراوی 4089/162/50، لە ڕۆژی 10ی ته‌مموزی 2024، نووسراوێكی بە خشتەیەک ئاراستەی ئەنجومەنی راژەی گشتیی هەرێمی كوردستان كردووە و داوا دەكات پێویستیی سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت بە راژەی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووانی سێ یەكەم بەپێی پلە و ناونیشانی وەزیفی بۆیان رەوانە بكرێت.


PM:05:26:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 3744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت