له‌ دهۆك ته‌نكییه‌كی غاز ته‌قییه‌وه‌و دوو منداڵ به‌ سه‌ختی سوتان


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ لە سەربانی ماڵێک لە گه‌ره‌كێكی دهۆک تانکی غاز تەقییەوە و دوو منداڵ سوتان و پێده‌چێت دوو منداڵه‌كه‌ ئاگریان له‌ نزیك ته‌نكییه‌كه‌ كردبێته‌وه‌.
 
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگه‌یاند كه‌ رووداوەکە لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک روویدا، دوو منداڵه‌ برینداره‌كه‌ تەمەنیان هەشت و نۆ ساڵ بووه‌و یەکێکیان 90٪ و ئەوەی دیکەش 25٪ی جەستەی سوتاوە.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و دوو منداڵە لە سەربان خەریکی یاریکردن بوون و پێدەچێت دەستکاریی تانکییەکەیان کردبێت و ئاگریان لە نزیکی كردبێته‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان ئەمساڵ هەزار و 470 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری دهۆك روویانداوه‌ کە زۆربەیان سووتانی پووش و پاوان و دارستان بووه‌.


PM:03:59:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت