پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كه‌ ته‌قه‌ی له‌ سێ كه‌س كردوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە سێ‌ كەس كردبوو.

پۆلیس سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: دوای ئەوەی لە لایەن سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانییەوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە ڕوداوێكی تەقەكردن لە گوندی باریكە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە سێ‌ كەس كراوە، دوای گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە  هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر چەكیكی جۆری دەمانچە كەبە تۆمەتبار بووەو لە ئێستاشدا تۆمەتبار ( م، ج، ع ) بەبڕیاری بەرێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.


PM:12:35:25/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت