هاوڵاتیان و شۆفێران له‌ به‌ربه‌ستكردنی‌ شه‌قامێكی‌ سه‌ره‌كی‌ سلێمانی‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران له‌ به‌ربه‌ستكردنی‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌واری شار ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ شۆفێران ده‌توانن شه‌قامه‌كه‌ی ته‌نیشتی وه‌ك جێگره‌وه‌ به‌كاربهێنن.

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ 2024/7/25ه‌وه‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌واری شار له‌ به‌رده‌م  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به‌ ئاراسته‌ی یه‌كتربڕی كۆبانێ به‌ربه‌ست ده‌كرێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌ربه‌ستكردنه‌كه‌ "به‌ مه‌به‌ستی فراوان كردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌واری شار و دروستكردنی دوو ئه‌نده‌رپاسه‌، له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی (پرۆژه‌ی یه‌كتربڕی سه‌ر شه‌قامی هه‌واری شار ناسراو به‌ یه‌كتربڕی والی)دا كه‌ له‌لایه‌ن (كۆمپانیای ڕۆژی نوێ)وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت".

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "شۆفێران ده‌توانن  شه‌قامه‌كه‌ی ته‌نیشتی وه‌ك جێگره‌وه‌ به‌كاربهێنن كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دروستكراوه‌".


PM:09:37:24/07/2024






ئه‌م بابه‌ته 6296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت