وەزیری پەروەردەی هەرێم لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوانترین و شەفافترین پرۆسە بەڕێوەدەبات


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،"وەزارەتەکەمان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوانترین و شەفافترین پرۆسە بەڕێوەدەبات."
 
له‌میانی وتارێكدا كه‌ له‌ كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی پێشكه‌شیكرد، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ئاماری گزیکردنی لە تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵی 12ی ئامادەیی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر کەم لە قوتابییان گزییان کردووە کە ژمارەیان 51 قوتابییە، بەشێوەیەک کە 30 قوتابی لە بەشی زانستی، 20 قوتابی لە بەشی وێژەیی و یەک قوتابی لە بەشی پیشەیی گزییان لەسەر تۆمار کراوە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئالان حەمەسەعید ئەوەی خستەڕوو، دەیان کەسیان لەو باندانە رووبەڕووی یاسا کردووەتەوە کە هەوڵی فریودانی قوتابییانیان داوە بۆ گزیکردن.
 
وەزیری پەروەردە رێژەی دەرچوون بەپێی وانەکانیشی بەم شێوەیە خستەڕوو:
 
رێژەی دەرچوون لە بەشی زانستی:
 
زیندەوەرزانی: 78.19%
زمانی کوردی: 61.26%
بیرکاری: 33.10%
زمانی عەرەبی: 69.06%
کیمیا: 59.87%
زمانی ئینگلیزی: 53.12%
فیزیا: 62.09%
تورکمانی: 97.92%
سریانی: 93.83%
 
رێژەی دەرچوون لە بەشی وێژەیی:
 
زمانی کوردی: 51.18%
زمانی عەرەبی: 66.84%
زمانی ئینگلیزی: 31.28%
بیرکاری: 88.68%
مێژوو: 68.80%
جوگرافیا: 64.90%
ئابووری: 49.69%
تورکمانی: 100%
سریانی: 93.04%


PM:09:15:19/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت