مه‌سرور بارزانی چەپکەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە هەموو قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەپکەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە سه‌رجم خوێندكار و قوتابییه‌ یەکەمەکان كه‌ تیایدا هاتووە: قوتابی خۆشەویست؛ بەبۆنەی سەرکەوتنت لە خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و لە ڕێگەی بەڕێزیشتەوە سوپاس و پێزانینم بۆ خانەوادە و مامۆستا خۆڕاگرەکانت هەیە و ماندووبوون و دڵسۆزییان بەرز دەنرخێنم".

مەسرور بارزانی بۆ یەکەمەکانی نووسیوە: بەهیوام لە قۆناگەکانی ئاییندەی ژیانتان سەرکەوتووتر بن بۆ خزمەتی کوردستان.


PM:09:01:19/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت