ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا، لە رۆژی یەکشەممە، 23ـی حوزەیران دەستیانپێکرد و دوایین تاقیکردنەوەش 17ی ئەم مانگە بوو.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی راگه‌یاند.

به ‌گوێرەی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12 کرد کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.
 
ژمارەی قوتابییان بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هه‌ولێر: 39 هه‌زار و 547 قوتابی لە 680 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای سلێمانی: 27 هه‌زار و 376 قوتابی له‌ 423 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای دهۆك: 28 هه‌زار و 285 قوتابی له‌ 525 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
پارێزگای هەڵەبجە: هه‌زار و 794 قوتابی له‌ 39 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی گەرمیان: 5 هه‌زار و 635 قوتابی له‌ 98 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی سۆران: 7 هه‌زار و 294 قوتابی له‌ 130 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی راپەڕین: 5 هه‌زار و 749 قوتابی له‌ 105 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا
ئیدارەی‌ زاخۆ: 6 هه‌زار و 335 قوتابی له‌ 115 هۆڵدا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا

یەکەمەکانی بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
 
یەکەمەکانی بەشی زانستی:
 
- ئاران لوقمان حەمەغەریب - سلێمانی
- ئەژی دارا جەلال - سلێمانی
- دیما هیوا عەلی - سلێمانی
 
یەکەمەکانی بەشی وێژەیی:
 
- ئیمان رەمەزان سەعید - دهۆک
 
یەکەمەکانی بەشە پیشەییەکان:
 
- ئاسوودە جەزا کەریم - سلێمانی
- مەروا شێرزاد خزر - هەولێر
- راستی رۆژگار کامەران - سلێمانی
- شێوە جەمال حەمەساڵح - سلێمانی
 
دووەمەکانی بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
 
ئارا حەمەدئەمین ئەحمەد - راپەڕین
ئۆژۆ فارووق عومەر - سلێمانی
ئەلەند جەمال حوسێن - سلێمانی
دانیا عادل کەریم ساڵح - سلێمانی
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا - گەرمیان
زەینەب دانا سەعدوڵڵا - سلێمانی
سۆڤە سەرکەوت حەمەحوسێن - سلێمانی
عومەر عەبدولڕەحمان عومەر - هەولێر
لانە عەزیز شەوکەت - هەڵەبجە
نیگا ئارام دارا - سلێمانی/چەمچەماڵ
هانۆ حەسەن بابەڕەسوڵ - سلێمانی
پەیمان حەمەئەمین نەجیب - هەڵەبجە
دانەر محەممەد حەسەن حەمەد عەلی - هەولێر
شنیار محەممەد حەسەن ئەحمەد - سلێمانی
ئیبراهیم وەلید رەشید ئەحمەد - هەولێر
نارین ئەحمەد حەمەئەمین - سلێمانی
 
سێیەمەکانی هەرێمی کوردستان لە وێژەیی، زانستی و پیشەیی کە نمرەکانیان 99.4ـە
 
ئیلاف ئیسماعیل ئیبراهیم - راپەڕین
ئەلەند ئەبوبەکر رەزا - سلێمانی
ترێ تۆفیق مەولوود - سلێمانی
دانا ئیبراهیم محەممەد - هەولێر
داهێن شیروان حوسێن - هەولێر
دێبەر خەسرەو محەممەد - سلێمانی
سارا ئەکرەم حوسێن - گەرمیان/کەلار
سان سامان ساحێب - سلێمانی
شانیا جەمال عەزیز - سلێمانی
 


لێرەوە ئەنجامەکەت وەربگرەوە



PM:08:01:19/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت