دووخوێندکار لە سلێمانی و یه‌كێكیش لەهەولێر لە یەکەمەکانی هەرێمن


وێستگه‌ نیوزـ

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدکانان کەوتووە، ژمارەیەک خوێندکاری 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، ئاستێکی باشیان لە تاقیکردنەوەکانیاندا تۆمارکردووە و توانیویانە پلەی یەکەمی بەدەستبهێنن، کە دوو خوێندکاریان لە سلێمانییە و یەکێکیشیان لەهەولێر.

دووخوێندکارە یەکەمەکه‌ی پارێزگای سلێمانی یەکێکیان سەربە پەروەردەی ڕۆژهەڵاتە، ئەوەی دیکەشیان سەربە پەروەردەی ڕۆژئاوایە.

بە تایبەت ئەو خوێندکارانەی پلەی دووەمییان بەدەستهێناوە، دووانیان لە پارێزگای هەڵەبجە و دانەیەکیشیان لە سلێمانییە، جیا لە سلێمانی و هەڵەبجە خوێندکارێکی قوتابخانەی ئامادەیی فامی ناحکومی لە رانیە دووەمە و قوتابییەکی دیکەش لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دووەمە. 

هەروەها دوو خوێندکار لە سنووری ئیدارەی راپەڕین توانیویانە پلەی  سێیەم بەدەستبهێنن، یەکێکیان لە ئامادەیی کێوەڕەشە لە رانیە و ئەوی دیکەش لە ئامادەیی سەنگەسەرە، لە سنووری ئیدارەی گەرمیانیش دەرچوویەکی 12ی ئامادەیی سێیەمە کە لە خوێندنگەی ناحیەی رزگاری خوێندوویەتی.


PM:07:39:19/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت