پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 190 كاندیدی پێشكه‌شی كۆمسیۆن كرد


وێستگه‌نیوزـ

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لیستێكی 190 كاندیدی پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ته‌مموزی 2024، پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، پێشکەشی هەر سێ لقی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی کرد كه‌ ژماره‌یان 190 كاندیده‌.

بە گوێرەی رێساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەر لیستێکی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەتوانێت دوو هێندەی کورسییەکانی هەر پارێزگایەک کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکە هەبێت و پارتیش بۆ ئەم هەڵبژاردنە 190 کاندیدی هەیە.

دابەشکاریی کاندیدەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:

1.  هەولێر: 64 کاندید

2.  دهۆک: 48 کاندید

3.  سلێمانی: 72 کاندید

4.  هەڵەبجە: شەش کاندید

دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1.  هەولێر: 32 کورسی

2.  سلێمانی: 36 کورسی

3.  دهۆک: 24 کورسی

4.  هەڵەبجە: سێ کورسی

(کۆی گشتی: 95 کورسی)

دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:

1.  هەولێر: دوو کورسی

2.  سلێمانی: دوو کورسی

3.  دهۆک: یەک کورسی

4.  هەڵەبجە: سفر کورسی

(کۆی گشتی: 5 کورسی)

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی 20-10-2024، بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.


PM:02:00:18/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 8880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت