منداڵێكی هه‌شت ساڵان به‌هۆی ئه‌سانسۆره‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

‌بەهەند دابان قادر، منداڵه‌ خنكاوه‌كه‌

وێستگه‌نیوزـ

منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان له‌ ناحیه‌ی بێتواته‌ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی سه‌ری به‌ سیمی مه‌سعه‌د گیانی له‌ ده‌ستدا.

په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لەناحیەی بێتواتە لە رووداوێکدا منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان بەناوی بەهەند دابان قادر دانیشتووی سەروچاوە بە هۆی بەرکەوتنی بە سیمی مەسعەد گیانی لەدەستدا.

بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لەماڵی نەنکی بووە ویستویەتی بەمەسعەد سەربکەوێ بۆ نهۆمی دووەم لەوکاتەدا سەری بەر سیمی مەسعەدەکە کەوتوە گیانی لەدەستداوە.


PM:04:34:17/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت