له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له سلێمانی، مێردمنداڵێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی، مێردمنداڵێكی 16 ساڵان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی زانكۆی سلێمانی له رووداوێكی تهقهكرندا، مێردمنداڵێكی 16 ساڵان گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ھێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "له گه‌ڕه‌كی زانكۆ رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویداوه و به‌هۆیه‌وه مێردمنداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه".
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، مێردمنداڵه‌كه ناوی (ش.ڕ.)ه و له گه‌ڕه‌كی زانكۆ ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
PM:11:31:15/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت