سنووری‌ پێنجوێن بۆردوومان كرا


وێستگه‌نیوز-

دوو گوندی‌ سنووری‌ قه‌زای‌ پێنجوێن به‌ فڕۆكه‌ بۆردوومان كران، تا ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.

شایه‌تحاڵێك له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ پێنجوێنه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دوو گوندی‌ سنووری‌ قه‌زای‌ پێنجوێن به‌ فڕۆكه‌ بۆردوومان كران.

ئه‌و شایه‌تحاڵه‌ ده‌ڵێت: "بە دوو فڕۆکەی جەنگی و درۆنی چاودێری سێجار گوندی نزارە و پشت گوندی ساڵیاوا بۆردومان کرا".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ تا ئێستا زیانه‌كانی‌ ئه‌و بۆردوومانه‌ نه‌زانراون، ده‌شڵێت: "پێده‌چێت  بۆردوومانه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ توركیاوه‌ ئه‌نجام درابێت و پاساوه‌كه‌شی‌ بوونی‌ چه‌كدارانی‌ په‌كه‌كه‌ بێت.

تا ئێستاش حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌رپرسانی‌ ناوچه‌كه‌ هیچ لێدوان و زانیارییه‌كیان ده‌رباره‌ی‌ بۆردوومانه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.




PM:09:39:14/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 4664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو