بافڵ تاڵەبانی: تۆڵەی خوێنی شەهید جوامێر دەکەینەوە


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هید جوامێر ده‌كه‌ینه‌وه‌و وه‌كچۆن به‌ڵێنمانداوه‌ هیچ پانتاییه‌ك بۆ تیرۆر و تیرۆرستان نه‌هێڵینه‌وه‌، ئه‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ش سوورترمان ده‌كات به‌توندترین شێوه‌ روبه‌ڕ‌ویان ببینه‌وه‌".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  14/7/ 2024 روبەڕوبونەوەیەک لە نێوان ئاسایش و دوو چەکداری داعشدا لە قەرەهەنجیر روویدا و لە ئەنجامدا ئاسایشێک شەهید بوو یەکێکی تریش برینداربوو، هاوکات یەکێک لە تیرۆرستەکان کوژرا و ئەویدیکەشیان بەبرینداری دەستگیرکرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید جوامێر كرد و وتی:" شه‌هیدبوونی (جوامێر عه‌زیز ره‌شید) تێكۆشه‌ری كوردستان و كارمه‌ندی هێزه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ روبه‌ڕ‌وبونه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر، خه‌مێكی گه‌وره‌یه‌ و له‌ دڵه‌وه‌ نیگه‌رانین.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت:"شه‌هید جوامێر له‌پێناو سه‌رفرازیی خه‌ڵك و سه‌قامگیریی خاكه‌كه‌مان گیانی به‌ختكرد و ئه‌مه‌ش به‌رزترین پله‌ شه‌هاده‌ته‌ كه‌ هه‌رگیز له‌یادی ناكه‌ین، كه‌سوكاره‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌شی دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هید جوامێر ده‌كه‌ینه‌وه‌و وه‌ك چۆن به‌ڵێنمانداوه‌ هیچ پانتاییه‌ك بۆ تیرۆر و تیرۆرستان نه‌هێڵینه‌وه‌، ئه‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ش سورترمان ده‌كات به‌توندترین شێوه‌ روبه‌ڕ‌ویان ببینه‌وه‌".


PM:06:55:14/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو