دانیشتوانی گه‌ره‌كێكی هه‌ولێر له‌تاو بێئاوی خۆپیشاندانیان كرد
وێستگه نیوزـ
دانیشتوانی گەڕەکی کارێزان لە هەولێر دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندانیان کرد و یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه وتی: حه‌زده‌كه‌م به‌رپرسێكی ئه‌م وڵاته وه‌ڵامم بداته‌وه و پێم بڵێ حكومه‌ت واتای چی، حكومه‌تێك نه‌توانێت خزمه‌تگوزاری دابین بكات واتای چی، ئه‌وه‌نده‌م وه‌ڵام بداته‌وه، ئێمه‌ش ده‌ڵێین حكومه‌تمان هه‌یه یان نییه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه، ئەمشەو دانیشتوانی گەڕەکی کارێزان لە شاری هەولێر دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندانیان کرد و ده‌ڵێن: لەم وەرزی گەرمایەدا بێئاوی زۆری بۆ هێناون و حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کەمتەرخەم و بێ هەڵوێستن بەرامبەریان.
یه‌كێك له هاوڵاتییه‌كانی ئه‌و گه‌ره‌كه وتی: ماوەی چەندین ساڵە گرفتی نەبوونی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی گەرما دۆخەکە خراپتر دەبێت و ناچارن ماوە ماوە بە تانکەر ئاو بکڕن تا کارەکانیانی پێ رایی بکەن.
به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه وتیان كه كرێچین، سەرباری ئەوەی بە زەحمەت کرێی خانوەکانیان پێدەدرێت، ناچاریشن بە تانکەر ئاو بکڕن.
PM:11:53:13/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت