هادی عامری داوای چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له‌ عێراق ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی چه‌كداریی به‌در داوا ده‌كات هێزه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له‌ خاكی عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌ بۆنه‌یه‌كدا كه‌ له‌ به‌غدا سازكرابوو، هادی عامری وتی: ئه‌گه‌ر عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تمان بوێت و بمانه‌وێت دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازیی به‌هێزمان هه‌بێت، ده‌بێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ خاكی عێراقدا نه‌مێنن.

سه‌باره‌ت به‌ سوپای توركیاش، عامری به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی داوای چونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته‌ی كرد و وتی: "بنیادنانی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ توركیا ناكرێ و نابێ تا له‌ خاكی عێراق نه‌كشێنه‌وه‌ و هیچ سازشێك له‌سه‌ر خاكی عێراق ناكرێت."

وتیشی: ده‌ستور رێگه‌ به‌ بوونی هیچ هێزێك له‌سه‌ر خاكی عێراق نادات كه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ وڵاتانی دراوسێ بكات و ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ لێگه‌یشتن و هاوكاری له‌و بواره‌دا.

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح باسی له‌وه‌شكرد ساڵی 2009 له‌سه‌ر چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان رێككه‌وتین كه‌ ئه‌وكاته‌ ژماره‌یان 180 هه‌زار سه‌ربازبوو، ئێستا ژماره‌یان 2500 سه‌ربازه‌ و ده‌ڵێن كشانه‌وه‌كه‌ سێ ساڵی پێ ده‌چێت، ئه‌مه‌ هیچ مانایه‌كی نییه‌.


PM:11:17:13/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو