بزوتنه‌وه‌ی گۆران: لیژنەی دروستکردنی بەرەی سیاسیی کاریگەر فراوان كرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ جڤاتی نیشتمانی کۆبونەوەی نائاسایی خۆی گرێدا و لیژنەی تایبەتمەند بۆ گفتوگۆ و شێوازی ڕێککەوتنەکان فراوانکرا، بە ئامانجی دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی کاریگەر.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند: بە ئامانجی بەهێزکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ شەممه‌، جڤاتی نیشتمانی کۆبونەوەی نائاسایی خۆی گرێدا.

وتیشی: ئەجێندای سەرەکی کۆبونەوەکە، کاری پێکەوەیی و بەیەکەوەکارکردن لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی دڵسۆز و هەمو ئەو خەڵکە ناڕازییانەی خەونی گۆڕانکارییان لە دەستنەداوە، ئەمەش لەسەر بنچینەی پڕۆژەی سیاسیی، کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵکی کوردستان بێت.

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لەو ڕوانگەیەوە، جڤاتی نیشتمانی پەسەندی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەو لایەنانە کرد، هاوکاتیش لیژنەی تایبەتمەند بۆ گفتوگۆ و شێوازی ڕێککەوتنەکان فراوانکرا، بە ئامانجی دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی کاریگەر.


PM:06:44:13/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 3700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو