ئه‌ردۆغان باس له كۆتایی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له هه‌رێم و سوریا ده‌كات
وێستگه نیوزـAFP
سه‌رۆكی توركیا ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه كۆتایی به‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییانه ده‌هێنن كه سوپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كورستان و سوریا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا قسه‌ی بۆ ده‌رچوانی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی له شاری ئه‌سته‌نبوڵ كردوه‌و وتویه‌تی: "به‌م نزیكانه ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان له باكوری عێراق داده‌خه‌ین" و له ئاماژه‌یه‌كیشدا بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان وتی: "گورزی گورجگبڕمان له رێكخراوه تیرۆرستییه‌كه داوه".
ئه‌ردۆغان زیاتر روونیكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: "خاڵه هه‌ڵواسراوكان له پشتێه‌ی ئه‌منی به درێژایی سنوره‌كانی باشور له سوریا ته‌واو ده‌كه‌ین و سوریان له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به هه‌ر ژێرخانێك كه له سنوره‌كانی عێراق و سوریاوه ببێته هه‌ره‌شه بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌مان".
ئه‌ردۆغان به‌و ده‌رچوانه‌ی وتوه كه گوایه پارتی كرێكارانی كوردستان توانای جموجوڵی له‌ناو خاكی توركیا نه‌ماوه‌و له سوریا و عێراقیش به‌ته‌واوی گه‌مارۆ دراون.
ئه‌ردۆغان وتی: "ئێمه له هه‌موو شوێنێك له پشتنیانه‌وه‌ین و سه‌رباز و پۆلیس و ئه‌ندامانی هه‌واڵگریمان به شوێنیانه‌وه‌ین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكددایه كه سوپای توركیا به‌بیانوی زامنكردنی سنوره‌كانی له باكوری عێراقه‌وه، له مانگی نیسانی 2022وه‌وه، ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردوه‌و به‌قوڵایی ده‌یان كیلۆمه‌تر هاتوه‌ته ناو خاكی هه‌رێم و ئه‌و پارته تۆمه‌تبار ده‌كات كه له هه‌رێمه‌وه هێرش ده‌كاته‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.
PM:06:05:13/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت