نوێترین لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان
پێشه‌وا هه‌ورامانی
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی دوو مانگی هێزه ئه‌منییه‌كان بگاته هه‌رێم.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێت: "له‌دوای په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درا".
وتیشی: "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه پاره‌ی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غداوه بگات".
لە سێ مانگی رابردوودا، کە مانگەکانی چوار و پێنج و شەشە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە، ئەویش مووچەی مانگی چوار بووە و لە مانگی شەشدا وەریانگرتووە، بەو هۆیەشەوە ئەندامانی ئەو هێزانە لە بارودۆخێکی خراپی داراییدا ژیان دەگوزەرێنن.
لە چەند رۆژی رابردووش‌دا، هەر بۆ ئەو مەبەستە پێشمەرگەکانی لیوای 9ی پیادە گردبوونەوە و باسیان لەوە کرد، سێ مووچەی ساڵی 2022 یان فەوتاوە و ئێستاش مووچەیان پێ‌نادرێت.
وتیشیان، "ماوەی دوو مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و لە هیڵی پێشەوەدا شەڕ دەکەین، چەک و هەموو شتێکمان لەسەر هاوپەیمانانە، پێشتر مووچەکەمان هاوپەیمانان داویەتی بەڵام ئێستا خراوەتە سەر وەزارەت و هاوکارییەکەیان لێبڕیوین".
ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوپەیمانان لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا خۆیان مووچەی پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکانیان داوە، مانگی رابردوو ئەو پارەیە کرا بە هاوکاری دارایی و مووچەکانیان چووەوە سەر بەغدا.
PM:03:50:13/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت