حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری: كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-یه‌وه، دۆسیه‌یه‌كی كراوه‌یه!
وێستگه‌نیوز-
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان رایگه‌یاند كه كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-یه‌وه، دۆسیه‌یه‌كی كراوه‌یه و "هیچ دادوه‌ر و دادگایه‌ك ناتوانێ ئه‌و دۆسیه‌یه دابخات تاكو تاوانباران سزای خۆیان وه‌رنه‌گرن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان رایگه‌یاندووه كه "رووداوی 14ی ته‌مموزی 2000 كه تیایدا له‌سه‌ر شه‌قام و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه 5 كۆمۆنیستی تێكۆشه‌ر خه‌ڵتانی خوێن كران، له‌كه‌یه‌كی پاكنه‌بووه‌وه‌یه به ناوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه".
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان ده‌ڵێت: "سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی یه‌كێتی به سكرتێره‌كه‌ی و جێگره‌كه‌ی و به‌شی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌وه به‌رپرسن له رشتنی خوێنی كۆمۆنیسته‌كان له‌و رووداوه‌دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌وان ته‌رمه‌كانیان به‌عسیئاسا به كۆمه‌ڵ كردبوو به‌ژێر گڵ‌دا و به دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانی كوژراوه‌كان و حیزب، ئنجا بردیاننه گۆڕستانێكی ئاسایی و ناشتنیان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له ساڵی 2011ه‌وه كه ده‌رفه‌ت بۆ خێزانه‌كان و حیزب هاته‌پێشه‌وه تاكو داوا تۆمار بكه‌ین و داوای سزادانی تاوانباران بكه‌ین، دیسان بیانوی بێبه‌ڵگه‌ییان هێنایه پێشه‌وه. به‌مجۆره ناچاریان كردین گۆڕه‌كانیان هه‌ڵبده‌ینه‌وه تاكو سه‌رله‌نوێ توێكاری بۆ ته‌رمه‌كانیان بكه‌ن".
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری باس له‌وه ده‌كات كه "به‌شێك له سه‌رپه‌رشتیكاران و به‌شداران له تاوانه‌كه‌دا له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كران كه بریتی بوون له: نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، مسته‌فای سه‌ید قادر، خه‌سره‌و گوڵ، سه‌ركه‌وتی كوبه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره. به قسه‌ی دادوه‌ر به‌بیانوی مه‌رگ، نه‌وشیروان مسته‌فا له چنگی دادگا ڕزگاری بوو و ئه‌وانی تریش جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكیان تاوانه‌كانیان سه‌لمێنرا له‌لایه‌ن دادگاوه، كه‌چی به‌دواداچوونی جددی بۆ مه‌له‌فه‌كانیان ناكرێت و هه‌رجاره كێشه‌یه‌كی ناشایسته ئه‌كه‌نه بیانوو بۆ دواخستنی دوابڕیار به‌سه‌ر تاوانباراندا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌ڕێی ئێمه و دادگاوه گه‌یشتۆته وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و دادگای گشتی، به‌ڵام به فه‌رمانی گه‌وره به‌رپرسانی حكومی ڕاگیراوه و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌یان كردووه. واته ئه‌وه ته‌نها دادگای سلێمانی نییه به‌مجۆره ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دۆسیه‌یه‌كدا كردووه، بگره ده‌زگاكانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمیش به هه‌مان فه‌رامۆشییان سپاردووه".
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری راشیگه‌یاندووه كه "هیچ دادوه‌ر و دادگایه‌ك ناتوانێ ئه‌و دۆسیه‌یه دابخات تاكو تاوانباران سزای خۆیان وه‌رنه‌گرن".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ڕاگه‌یاندنێك له مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستانه‌وه
بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان:
ڕوداوی 14ی ته‌موزی 2000 كه تیایدا له‌سه‌ر شه‌قام و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه 5 كۆمۆنیستی تێكۆشه‌ر خه‌ڵتانی خوێن كران له‌كه‌یه‌كی پاكنه‌بووه‌وه‌یه به ناوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه. سه‌ركردایه‌تی ئه‌و كاتی یه‌كێتی به سكرتێره‌كه‌ی و جێگره‌كه‌ی و به‌شی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌وه به‌رپرسن له بڕیاردان و جێبه‌جێكردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ڕشتنی خوێنی كۆمۆنیسته‌كان له‌و ڕوداوه‌دا. سه‌رباری گه‌وره‌یی تاوانه‌كه، شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی پشت ڕوداوه‌كه و په‌رده‌پۆشكردنی له‌پێناو بێبه‌ریكردنی كه‌س یان كه‌سانێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌میشه سیاسه‌تێكی ئه‌و حیزبه بووه.
ئه‌وان ته‌رمه‌كانیان به‌عسیئاسا به كۆمه‌ڵ كردبوو به‌ژێر گڵ‌دا و به دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێیانی كوژراوه‌كان و حیزب، ئنجا بردیاننه گۆڕستانێكی ئاسایی و ناشتنیان. ڕۆژی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ش هیچ ئاسه‌وارێكیان له شێواز و هۆكاری كوشتن‌یان له (پزیشكی دادی) نه‌هێشت و ئه‌سڵه‌ن تۆماریان نه‌كرد كه ئه‌م كه‌سانه كوژراون. تا به‌مجۆره له یاسا و دادگا گاڵته‌جاڕانه‌كه‌ی خۆشیاندا سه‌ره‌داوێكی به‌ڵگه‌یی‘‘ نه‌هێڵنه‌وه، كه هه‌میشه بۆ بیانووهێنانه‌وه و خۆدزینه‌وه له به‌دواداچوونی تاوانه‌كه به ده‌ستیانه‌وه گرتووه و به ده‌ستیه‌وه ئه‌گرن.
به‌ڵام له ساڵی 2011ه‌وه كه ده‌رفه‌ت بۆ خێزانه‌كان و حیزب هاته‌پێشه‌وه تاكو داوا تۆمار بكه‌ین و داوای سزادانی تاوانباران بكه‌ین، دیسان بیانوی بێبه‌ڵگه‌یی‘‘ان هێنایه پێشه‌وه. به‌مجۆره ناچاریان كردین گۆڕه‌كانیان هه‌ڵبده‌ینه‌وه تاكو سه‌رله‌نوێ توێكاری بۆ ته‌رمه‌كانیان بكه‌ن وهه‌ر ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه به‌شێكیان ڕوداوه‌كه به‌به‌رچاویانه‌وه و به‌ڕۆژی ڕوناك ڕوویداوه قانع ببن كه به‌ڵێ به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر كوشتن‌یان‘‘. سه‌رئه‌نجام به‌شێك له سه‌رپه‌رشتیكاران و به‌شداران له تاوانه‌كه‌دا له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كران كه بریتی بوون له: نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، مسته‌فای سه‌ید قادر، خه‌سره‌و گوڵ، سه‌ركه‌وتی كوبه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره. به قسه‌ی دادوه‌ر به‌بیانوی مه‌رگ، نه‌وشیروان مسته‌فا له چنگی دادگا ڕزگاری بوو و ئه‌وانی تریش جگه له‌وه‌ی هه‌ندێكیان تاوانه‌كانیان سه‌لمێنرا له‌لایه‌ن دادگاوه، كه‌چی به‌دواداچوونی جدی بۆ مه‌له‌فه‌كانیان ناكرێت و هه‌رجاره كێشه‌یه‌كی ناشایسته ئه‌كه‌نه بیانو بۆ دواخستنی دوابڕیار به‌سه‌ر تاوانباراندا.
هه‌ر لێره‌دا پێویسته بووترێت كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه له‌ڕێی ئێمه و دادگاوه گه‌یشتۆته وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و دادگای گشتی، به‌ڵام به فه‌رمانی گه‌وره به‌رپرسانی حكومی ڕاگیراوه و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌یان كردووه. واته ئه‌وه ته‌نها دادگای سلێمانی نییه به‌مجۆره ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دۆسیه‌یه‌كدا كردووه، بگره ده‌زگاكانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمیش به هه‌مان فه‌رامۆشییان سپاردووه. كوشتارێك كه ڕوودانه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی خه‌ڵك و خودی به‌رپرسان و دادوه‌رانه‌وه كراوه و له هه‌ر شوێنێكی دنیادا بووایه و دادوه‌رێكی ویژدان بێ‌دار هه‌بووایه، ته‌نانه‌ت وه‌ك تاوانێك دژ به كۆمه‌ڵگه و تاوانی گشتی ئه‌یتوانی ده‌خاڵه‌تی تیا بكات و تاوانباران ڕاپێچی دادگا بكات و سزای گونجاویان بدات.
ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كان كردی و ته‌سلمینه‌كردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان به كه‌سوكاریان و شاردنه‌وه‌ی هه‌ر ئاسه‌وارێك و بگره دواتر ناچاركردنیان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كانیان، هه‌مان ڕه‌فتاره ڕه‌ش و شومه‌كانی ڕژێمی به‌عسی بیری ئێمه و كه‌سوكار و هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووان هێنایه‌وه كه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان زامی كه‌سوكار و خێزانه‌كانیان و كۆمه‌ڵگه ئه‌كولێننه‌وه. به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی داموده‌زگا حكومیه‌كان و ده‌سه‌ڵات و دادگا و دادوه‌ره تێوه‌گلاوه‌كانیش به‌م دۆسیه‌یه‌وه نیشانه‌ی پوچی ئه‌و ئیدعایه‌یه كه هه‌میشه بۆ سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی دادگا و سیستمی دادوه‌ری له كوردستاندا كراوه. له ڕوانگه‌ی ئێمه و كه‌سوكاری قوربانیانمانه‌وه هیچ دادوه‌ر و دادگایه‌ك ناتوانێ ئه‌و دۆسیه‌یه دابخات تاكو تاوانباران سزای خۆیان وه‌رنه‌گرن. هه‌ربۆیه ئێمه سوود له هه‌ر كه‌ناڵێكی ناوخۆیی و له عێراق و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رئه‌گرین بۆ به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی دادگایی كردن و سزادانی پلانداڕێژه‌ران و سه‌رپه‌رشتیكه‌ران و ئه‌نجامده‌رانی تاوانی 14 ی ته‌موزی 2000.
هه‌ر لێره‌دا به ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستانی ڕائه‌گه‌یه‌نین كه دۆسیه‌ی كوشتاری كۆمۆنیسته‌كان، له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه، چ وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی سیاسی و چ وه‌ك كه‌یسێكی یاسایی، تا به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی له دادگادا، به‌كراوه‌یی ئه‌مێنێته‌وه.
AM:08:41:13/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت