ئه‌ردۆغان: تا ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی مه‌ودایه‌ك له نێوان خۆیان و په‌كه‌كه دانه‌نێن گه‌مارۆكانمان به‌رده‌وام ده‌بن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی توركیا هۆشداری ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی و رایده‌گه‌یه‌نێت كه "تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ودایه‌ك له نێوان خۆیان و په‌كه‌كه دانه‌نێن، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی ئێمه به‌رامبه‌ر سلێمانی به‌دی نایه‌ت. ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئه‌واندایه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا و به‌شداری كردنی له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ و ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه، له میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له نێو فڕۆكه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دووا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیانی دایه‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی: "له عێراقدا بارگرژیی له نێوان ئیداره‌ی سلێمانی و ئیداره‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامه. كاتێكیش سه‌ردانی هه‌ولێرمان كرد باسمان كرد".
وتیشی: "تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی مه‌ودایه‌ك له نێوان خۆیان و په‌كه‌كه دانه‌نێن، ئه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی ئێمه به‌رامبه‌ر سلێمانی به‌دی نایه‌ت. گه‌مارۆی سه‌ر كایه‌ی ئاسمانی به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌رۆكی توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئێمه پێمانوتن ئه‌گه‌ر له لایه‌نی سلێمانی هه‌ندێك هه‌نگاو بگرنه‌به‌ر، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ڵوێستمان ده‌كه‌ین. ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئه‌واندایه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد كه "له دوایین سه‌ردانماندا بۆ عێراق بۆمان ده‌ركه‌وت كه بۆ یه‌كه‌مجار حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌نگاوی پێداگرانه‌ی دژ به په‌كه‌كه گرته به‌ر".
ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا كه په‌كه‌كه وه‌ك ڕێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌كراو له وڵاته‌كه‌ی بناسێنێت، روونیكرده‌وه كه "ئێستا كاریگه‌ری ئه‌وه له گۆره‌پانه‌كه ده‌بینین. دوای سه‌ردانه‌كه‌مان، له هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر دڵخۆشین. له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته هاریكاری باشمان هه‌یه".
AM:12:01:13/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت