سۆران عومه‌ر: حكومه‌تی هه‌رێم بۆری نه‌وتی كوردستان ده‌فرۆشێت به 2 كۆمپانیا و 11 ملیار دۆلاریشیان پێده‌دات
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم به قیست زیاتر له 11 ملیار دۆلاری بۆری نه‌وتی كوردستان ده‌داته‌وه به دوو كۆمپانیا!، ده‌شڵێت: "ئه‌مه له كاتێكدایه كه بۆرییه‌كه‌شی پێ فرۆشتوون".
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به 240 قیست پاره‌ی دروستكردنی بۆری نه‌وتی كوردستان بۆ دوو كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه! كه بڕه‌كه‌ی 11 ملیار و 160 ملیۆن دۆلاره!".
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "به 120 قیست هه‌موو مانگێك تا كۆتایی ساڵی 2027 مانگی 55 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كۆمپانیای روس نه‌فت و كار!".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له 2028 یشه‌وه به 120 قیست مانگی 38 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه! بۆ هه‌ردوو كۆمپانیاكه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 60 بۆ روس نه‌فت و سه‌دا 40 بۆ كار!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "جگه له‌وه‌ی هه‌موو مانگێك تێچوی به‌كارخستنی بۆریه‌كه كه بۆیان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه 5 ملیۆن دۆلاره!".
ده‌شڵێت كه "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئه‌م تێچووه‌ی خستۆته سه‌ر تێچووی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ! كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 15 دۆلاره!".
ئاشكراشیكردووه كه "به‌وپێیه تاكو كۆتایی ساڵی 2038 حكومه‌تی هه‌رێم 11 ملیار و 160 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌وه به‌م دوو كۆمپانیا ئه‌مه له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م بۆریه‌ی فرۆشتووه به‌و دوو كۆمپانیا!".
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاندووه كه "چاودێری دارایی عێراق له 2024/2/27 ه‌وه داوای گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و دوو كۆمپانیاكه‌ی كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده نییه ئه‌و گرێبه‌سته بخاته‌ڕوو".
PM:11:08:12/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت