هاوڵاتیان له‌ داخستنی‌ رێگایه‌كی‌ سلێمانی‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك رێگای‌ خه‌ده‌می‌ شه‌قامی‌ مه‌لیك مه‌حمود له‌ ئاستی‌ شه‌قامی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی داده‌خرێت، هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ته‌واوكردنی‌ كاره‌كانی‌ قیرتاوكردنی‌ شه‌قامه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "له‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ (13/7/2024)وه‌ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك شه‌قامی خزمه‌تگوزاری (خه‌ده‌می) مه‌لیك مه‌حمود له‌ ئاستی شه‌قامی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)دا به‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی و شه‌قامی (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د - عه‌لوه‌ی كۆن) به‌ ئاڕاسته‌ی شه‌قامی خه‌ده‌می مه‌لیك مه‌حمود هه‌روه‌ها یوتێرنی یه‌كتربڕی ئارام به‌ ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به‌ربه‌ست ده‌كرێت".

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی سلێمانی ده‌ڵێت: "به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌ی كۆتایی قیرتاوكردنی شه‌قامی (خه‌ده‌می مه‌لیك مه‌حمود) له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی (ئه‌نده‌رپاسی فاروق)دا كه‌ له‌ لایه‌ن (گروپی كۆمپانیاكانی فارووق)ه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌و رێگایه‌ داده‌خرێت".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "شۆفێران ده‌توانن شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك شه‌قامی جێگره‌وه‌ به‌كاربهێنن".


PM:06:26:12/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو