كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سوك به‌تایبه‌تی له پارێزگای كه‌ركوك و پله‌كانی گه‌رما له سبه‌ینێوه نزم ده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکى سووک بەتایبەتى لەپارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانى باشوری هەرێم.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، بەڵام لەپارێزگاى کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان کەمێک نزمتر دەبێتەوە.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه 13ی ته‌مموزی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم وتوویه‌تی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ڕیژەى (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45
سلێمانی: 41
دهۆک: 43
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 44
زاخۆ: 42
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 33
گەرمیان: 46
AM:10:51:12/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت