حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به پشووه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه بڕیاری دا
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی ئاساییه و نابێته پشوو.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، 14ی 7ی 2024، پشووی فه‌رمی نییه و ده‌وام له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی رۆژژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی 14ی ته‌مموز به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری عێراقه‌وه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان پشووی فه‌رمی بوو.
لە رۆژی 14ی تەمووزی 1958 سیستمی حكوم لە عێراق لە پاشایەتیەوە گۆڕدرا بۆ
كۆماری، ئەمەش بە شۆڕشی 14ی تەمووز ناسراوە لە نێو عێراقییەكاندا
PM:06:50:11/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 16768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت