وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ وه‌زیر له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌.


وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زارته‌كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ "وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ چاره‌كردنی خێرای ئه‌و كێشه‌یه‌ی بووه‌ته‌ هۆی خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان".

وه‌زاره‌تی كاره‌با فه‌رمانبه‌رانی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ نووسراوی فه‌رمی ئه‌و تێبینییانه‌ی له‌ ڕاپۆرتی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هه‌رێمدا هاتبوو، چاره‌كردووه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: "له‌م پێناوه‌شدا خه‌رجیی مووچه‌ و ته‌واوی شایسته‌ داراییه‌كانی پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌ بۆ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گواستراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كاتێكی‌ پێشتری‌ ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی‌ دوو رۆژدا جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بار و سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان دابه‌ش بكرێت.

وه‌زره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی‌ له‌وه‌كردووه‌ كه‌ "هۆكاری نه‌بونی ناوی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زره‌تی كاره‌با و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌مویله‌كه‌یان له‌ به‌غداوه‌ نه‌گه‌شتووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".

راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ئێستادا له‌ سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ بكه‌ین".



PM:10:51:09/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو