ئاوات شێخ جه‌ناب به‌ڵێنێك به نوێنه‌ری زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێن به زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌دات كه به‌زوترین كات كاره‌كانی زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سی تریان له‌وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واو ده‌بێت، له به‌غداش له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بن تا ئه‌و پۆله زیندانه سیاسیه‌ش له شایسته‌ی مانگانه سودمه‌ند ببن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/7/8 ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی كرد له نوێنه‌ری زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له ناوچه‌ی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "له‌دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكاره‌كانی نوسراوی زیندانیانی سیاسی كرا كه هاتۆته وه‌زاره‌تی دارایی و تا ئێستا مینحه‌ی مانگانه‌یان بۆ خه‌رج نه‌كراوه كه خۆی له حه‌وت لیست ده‌بینێته‌وه ژماره‌یان زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سه".
لای خۆیه‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند كه وه‌ك هه‌میشه خۆی به خه‌مخۆرو پشتیوانی زیندانیانی سیاسی و رزگاربوانی شالاوهكانی ئه‌نفال ده‌زانێت، به‌ناوی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌موو پشتیوانیه‌كی بۆ داوا ره‌واكانیان دوپات كرده‌و هو دڵنیای كردنه‌وه كه "به‌زوترین كات كاره‌كانیان له‌وه‌زاره‌تی دارایی ته‌واو ده‌بێت و به‌نوسراوی فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه و له به‌غداش له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بن تا ئه‌و پۆله زیندانه سیاسیه‌ش بتوانن له شایسته‌ی مانگانه سودمه‌ند ببن".
PM:10:44:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت