كه‌شناسێكی كورد: شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌تین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوزـ
شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌تین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما پێنج بۆ حه‌وت پله به‌رزده‌بنه‌وه، كه‌شناسێكیش زانیاری ده‌دات.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی ته‌مموز به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: لە رۆژی چوارشەممە 10ی ته‌مموزی 2024، شەپۆلی گەرمای بەهێز تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە.
باسی له‌وه‌شكرد: چەقی شەپۆلی گەرماکە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە دەبێت، بەجۆڕێک پلەکانی لە پێنج بۆ حه‌وت پلە بەرز دەبێتەوە بەپێی ناوچەکان.
به وته‌ی ئه‌و كه‌شناسه كورده، بەهۆی بەرزی تیشکی سەروو وەنەوشەیی و بەرزی رادەی شێ زیاتر هەست بەگەرمای به‌هێز دەکرێت.
PM:04:24:08/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 5100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت