له هه‌ڵه‌بجه گه‌نجێك به چه‌قۆ كوژرا
وێستگه‌نیوز-
له‌ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕدا له گونجێكی سنووری هه‌ڵه‌بجه گه‌نجێك بریندار بوو، دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
عه‌قیدی پۆلیس به‌رزان عوسمان محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/7/4 له‌گوندی به‌كراوای سه‌ر به ناحیه‌ی سیروان له ئه‌نجامی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌كردن گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به‌ناوی (س. س. ع.) دانیشتوی گوندی به‌كراوا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌قۆوه بریندار بوو".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: "پاش گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه، گه‌نجه‌كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا".
وتیشی: "ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا و به‌پێ ماده‌ی 406ی یاسای سزاكان فه‌رمانی گرتن بۆ دوو تومه‌تبار ده‌رچووه".
عه‌قید به‌رزان عوسمان راشیگه‌یاند كه "تیمه‌كانی پولیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای تۆمه‌تباران به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه له بنكه‌ی پولیسی سیروان ڕێكخراوه".
PM:10:28:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 9180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت