سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له سه‌رۆكی پارتی و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه‌كان كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی له سه‌رۆكی پارتی و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه‌كان كرد و چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد، سه‌رۆكی پارتی-ش ئاشكرایكرد كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4-7-2024 سه‌رۆك كۆمار د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید له كۆشكی به‌غدا میوانداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه‌كان ئاماده‌یبوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هاتووه كه "به‌ر له‌و كۆبونه‌وه فراوانه، سه‌رۆك كۆمار دیدارێكی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامدا و به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی كرد بۆ به‌غدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد بۆ گرنگی سه‌ردانه‌كه‌ی له پێشخستنی گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه له‌نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری. هاوكات هیوای خواست ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كه خزمه‌ت به عێراقییه‌كان بكات".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له میانی دیداره‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی گفتوگۆی كارا و جددی له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستور و یاسا، به‌شێوه‌یه‌ك كه مافه‌كانی هاووڵاتیان زامن بكات و ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌یان بۆ مسۆگه‌ربكات".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه "جه‌خت له گرنگی به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی كرایه‌وه له‌پێناو به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پاراستنی هاووڵاتیان و گرنگیدان به باشتركردنی بارودۆخی ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كان".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "دواتر سه‌رۆك كۆمار میوانداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسییه‌كان ئاماده‌یبون و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك كۆمار ستایشی په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشچونی كرد، هیوای خواست هه‌موو پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به بودجه‌ی دارایی و ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستور".
د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید ئاماژه‌ی به گرنگی هاوئاهه‌نگی و راوێژی نێوان هێزه سیاسییه‌كان كرد سه‌باره‌ت به پرسه نیشتمانییه‌كان، له‌وانه بڕیاری مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له عێراق و داڕشتنی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ره‌ڕای دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی و پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان و ئه‌و كارانه‌ی سه‌روه‌ریی عێراق پێشێل ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "مه‌سعود بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی بۆ پێشوازی گه‌رمی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی و هاریكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان".
بارزانی روونیكرده‌وه كه "په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان ئه‌رێنییه و به‌ئاراسته‌یه‌كی دروستدا ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها جه‌ختی له پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا و هاوئاهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانی خواستی رۆڵه‌كانی گه‌ل".
هه‌ر له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی شایسته نیشتمانییه‌كان كرایه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و رۆڵی گرنگی له ده‌ركردنی یاسا و پرۆسه‌ی چاودێریكردن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه‌سه‌ر بارودۆخی گشتی عێراق و پێشهاته سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جگه له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر وڵات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا گرنگی به‌هێزكردنی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی نێوان هێزه سیاسییه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، دوپاتكرایه‌وه.
PM:10:15:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت