رووداوێكی هاتووچۆ چوار برینداری لێ كه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له سه‌ر ڕێگای كه‌لار خانه‌قین به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی جۆری پێكدادان چوار كه‌س برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
هاتووچۆی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی جۆری پێكدادان له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار خانه‌قین له نزیك زاڵگه‌ی كارمه‌ندانی هاتووچۆ، چوار كه‌س برینداربوون".
وتیشی: "رووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتاكرۆلا ته‌كسی به‌ئاراسته‌ی خانه‌قین و تۆیۆتا كراون به‌ئاراسته‌ی كه‌لار بووه و له‌نزیك زاڵگه‌ی كارمه‌ندانی هاتووچۆ له گوندی ساڵح ئاغا پێكیانداداوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "برینداره‌كان شۆفێر و سێ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا ته‌كسی بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كران".
PM:08:37:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت