له سنووری دهۆك گولـله هاوه‌نێك كه‌وته ماڵی هاووڵاتییه‌ك
وێستگه‌نیوز-
له گوندی گوهه‌رزی سنووری پارێزگای دهۆك گولـله هاوه‌نێك كه‌وته ماڵی هاوڵاتییه‌ك و ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گولـله هاوه‌نێك كه‌وته ماڵی هاوڵاتییه‌كی گوندی گوهه‌رز له سنووری قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌وتنی ئه‌و گولـله زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانی ماددی به‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌كه كه‌وتووه.
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه شه‌ڕ و پێكدادانی چڕ له ده‌وروبه‌ری قه‌زای ئامێدی هه‌یه و دانیشتووانی ناوچه سنووریه‌كانی هه‌راسان كردووه.
PM:08:22:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت