باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا: له 20ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت
وێستگه‌نیوز-
باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمی كوردستان، له 20ی ئۆكتۆبه‌ردا كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی ته‌مموزی 2024، ئه‌لینا رۆمانسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، نووسیویه‌تی: "هه‌میشه دڵخۆشم كه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بمه‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه گرنگه‌كه‌مان ده‌كه‌م".
ئه‌لینا رۆمانسكی ده‌ڵێت: "باسمان له دۆخی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و پاڵپشتیمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاك و بێگه‌رد له هه‌رێمی كوردستان له 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كرد".
پێشتر باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه رۆژی چوارشەممە 3ی تەمموزی 2024 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له شاری به‌غدا پێشوازی له ئه‌لینا رۆمانسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق كرد و له‌دیداره‌كه‌دا بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه كرا كه نیازپاكی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و دروستبوونی كه‌شێكی ئه‌رێنی له به‌غدا و بۆ باسكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی هه‌یه سه‌ردانی به‌غدای كردووه".
په‌یوه‌ست به مانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان بارزانی وتی: "ئه‌مه پرسێكی نیشتیمانییه و په‌یوه‌ست نییه به لایه‌نێك و ده‌بێ سه‌قامگیریی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی، "له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی و باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه هانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و به‌رده‌وامی و به‌هێزكردنی دیالۆگی نێوانیان. سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمیش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له دیاریكردنی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی كوردستانی كرد".
PM:06:54:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت