ئەندامێكی لیژنەی دارایی: وردبینی لە لیستی موچەی مانگەكانی 5 و 6ی هێزە ئەمنییەکان تەواونەکراوە


وێستگه‌ نیوزـ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق پێشبینی ده‌كات هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق موچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم پێکەوە رەوانە بکات.

له‌ لێدوانێكدا خەلیلی دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:" بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق پێیوتم هێشتا وردبینی لە لیستی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزە ئەمنییەکان تەواونەکراوە، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێ و موچەی هەردوو مانگەکە پێکەوە بنێرن".

وتیشی لیستی ناوی موچەخۆرانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی پێنج بە کۆد نێردراوە، بەڵام بۆ مانگی شەش بەپێی داواکاریی بەغدا بەشی زۆریان بە ناوی چواری و بەشێکی کەمیان بە کۆد نێردراوە.


PM:10:58:02/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت