قایمقامی سیدەکان: لهسهدا 46ی سنورهكان لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نهماوه
وێستگه نیوزـ
قایمقامی سیدەکان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی تورکیا بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر و شەڕ و روبەڕوبونەوەی نێوان تورکیا و پەکەکە لە کۆی گشتیی سنووری سیدەکان لە 1617 کیلۆمەتر 46%ی لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نەماوە،."
ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان "ئەو شوێنانەی مەترسیدارن، ئاگاداریان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی نەکەن، چونیشیان لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆیانە، چونکە دەکەونە دەرەوەی ناوچەی پارێزراو".
ئهم لێدوانهی قایمقام سیدهكان دوای ئهوه دێت كه رۆژانە لە بەرازیی و کوێستانەکانی سنوورەکە دەنگی بۆردوومانی تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە دەبیسترێت؛ تادێت دۆخی ئەو ناوچە سنورییانە بەرەو نائارامیی زیاتر دەچن و پێشڕەویەکانی سوپای تورکیاش بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبن.
PM:10:34:02/07/2024
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت