بافڵ تاڵه‌بانی: هەمووان بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و مەترسییەكانی هەماهەنگ بین


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کۆبوەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونەوەكە، دۆخی ئەمنی و مەترسییەكانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە، عیراق و هاوپەیمانان كرایەوە لەپێناو روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و بەردەوامیی هەماهەنگییەكان كرد وەك فاكتەرێكی سەرەكیی پاراستنی ئارامیی ناوچەكە و رایگەیاند، دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن و هەمووان پێكەوە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر و مەترسییەكانی هاوكار و هەماهەنگبن.


PM:10:17:02/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت